جەلال شێخ ناجی: پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی هەرێمی كوردستان ئەولەویەتی كاركردنمانە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری پێشوازیكرد لە كۆڵۆنێل بوریس فەرماندەی هێزە تایبەتەكانی فەرەنسا لە عیراق و سوریا.

لە دیدارەكەدا پێشهاتەكانی ناوچەكە و هەماهەنگی نێوان هێزەكانی هەرێمی كوردستان و هاوپەیمانان تاوتوێكرا و جەختكرایەوە لە بەردەوامی هاوكارییە هەواڵگریی ، ئەمنی ، سەربازییەكان لە روبەڕوبوونەوەی پاشماوەكانی داعش و بەپێویست زانرا هاریكاریی نێوان هەردوولا لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆر زیادبكرێت .

جەلال شێخ ناجی، لە میانی دیدارەكەدا دووپاتی لە گرنگی بەرەوپێشبردنی پەیوەندی و بەشداری وڵاتی فەرەنسا لە پێشخستنی توانا هەواڵگری و ئەمنی و سەربازییەكانی هەرێم كردەوە و رایگەیاند پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی هەرێمی كوردستان ئەولەویەتی كاركردنیانە و هەموو هەوڵێكیان روو لەچەسپاندنی ئاشتی و ئارامی و پارێزگاریكردنە لە دەستكەوتەكان .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا