هێزەكانی حەشدی شەعبی لەسنوورەكانی هەرێم دووردەخرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس:
لەجوڵەیەكی چاوەڕواننەكراودا، كە چاودێران بەئاماژەیەكی گرنگ بۆ گۆڕانكاری سیاسی و ئەمنی لەعێراقدا دەیبینن، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەركەوتوو بوو لەدورخستنەوەی هێزەكانی حەشدی شەعبی لەسنووری پارێزگای نەینەوا، كە هاوسنوورە لەگەڵ هەرێمی كوردستان.

ماوەی رابردوو مستەفا كازمی بڕیاری دوورخستنەوەی میلیشیای “حەشد شەبەك” دا، كە یەكێكە لەگروپە چەكدارییەكانی حەشدی شەعبی‌و لەئێرانەوە نزیكن‌و لەناوچەكانی نەینەوا چەند ساڵێكە چالاكییان هەیە.

ئەمە دوای زیاتر لەسێ هەفتە دێت لەهێرشێكی موشەكی بۆ سەر بنكەیەكی سەربازی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمریكا لەنزیك هەولێر، كە ئەو گروپانە بەئەنجامدانی هێرشەكە تۆمەتبارن.

ماوەی رابردوو مستەفا كازمی بڕیاری دوورخستنەوەی میلیشیای “حەشد شەبەك” دا

ڕۆژی 30 ی ئەیلول، لەنزیك فڕۆكەخانەی هەولێر لەباكووری شارەكە، شەش ڕۆكێت كەوتنە خوارەوە، هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێنەكەوتەوە، كە حكومەتی هەرێم لەڕێگەی وەزارەتی ناوخۆوە، “حەشدی شەعبی” تۆمەتبار كرد بەوەی لە پشت هێرشەكە بوون.

حكومەتی هەرێم لەڕێگەی وەزارەتی ناوخۆوە، “حەشدی شەعبی” تۆمەتبار كرد بەوەی لە پشت هێرشەكە بوون

لەدوای بڕیارەكەش، سوپای عێراق دەستی كردووە بەبڵاوەپێكردنی هێزەكانی لەنێوان سنوری پارێزگاكانی نەینەوا و هەولێر، كە هاوكات حەشدی شەعبی بەدوورییەكی مەزەندەكراو بۆ زیاتر لە 10 كیلۆمەتر بەرەو هێڵەكانی دواوە كشاونەتەوە.

بەقسەی سەرچاوەیەكی ئەمنی ئەم فەرمانە بۆ ڕێگری لە دووبارە هەر جۆرە هێرشێكی موشەكی دژی هەولێر بووە، كە هێرشەكەی پێشوو دەسەڵاتی ئەمریكی بەتەواوی نیگەران كردبوو، هەروەها هەڕەشەی وەڵامدانەوەشی كردبوو.

ئەو زانیارییانە تا ئێستا بە فەرمی لەلایەن بەغداوە ئاشكرا نەكراوە، بەڵام لە لایەن بەرپرسی زانیاری “لیوای 30” لە حەشدی شەعبی، سامی بێكداش پشتڕاست كراوەتەوە.

ئەو زانیارییانە تا ئێستا بە فەرمی لەلایەن بەغداوە ئاشكرا نەكراوە

ناوبراو لەو بارەوە وتی: فەرمان لە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانەوە دەرچووە بۆ ڕێكخستنی خاڵەكانی ئەمنی لەسنووری نێوان نەینەوا و هەولێر، بۆ ئەوەی دەست بەكشانەوە بكەن.

وتیشی: هێزەكانی حەشدی شەعبی بەهەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراق كشاونەتەوە، ئەوەش بۆ رێكخستنەوەی كاروبارە سەربازییەكان لەناوچەكە، بەبێ‌ ئەوەی روونكردنەوەی زیاتر لەو بارەوە بدات.

تائێستا بەفەرمی هیچ لایەنێك بەرپرسیاری لەهێرشە موشەكییەكەی سەر هەولێر رانەگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەشدا لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە، كە حكومەتی هەرێم‌و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ترسیان هەیە، لەدووبارە ئەنجامدانەوەی هێرشەكان.

سێ‌ كەس بەئەنجامدانی هێرشەكە دەستگیركراون‌و گواستراونەتەوە بۆ هەولێر

ئەوەی تائێستا بەزانیاری رۆژنامەوانی هەیە، سێ‌ كەس بەئەنجامدانی هێرشەكە دەستگیركراون‌و گواستراونەتەوە بۆ هەولێرو ئێستا لەژێر لێكۆڵینەوەدان‌و بڕیارە لەماوەی داهاتوو ئەنجامی لێكۆڵینوەكان بۆ رای گشتی بخرێتەڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا