پۆڵه‌تیك پرێس:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی توندی كردووه ئه‌گه‌ربێتوو سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له عێراق بكوژرێت.
ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست-ی ئه‌مریكی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ بڵاویكرده‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه تره‌مپ قایلكراوه بڕیاری هێرشكردنه سه‌ر ئێران نه‌دات وتوویه‌تی، ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له عێراق بكوژرێت، وه‌ڵامێكی كه‌مه‌رشكێن و خێرای ئه‌و كاره ده‌داته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی قسه‌ی بۆ ڕۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه كردووه، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕوبه‌ڕوی فشاری به‌رپرسانی ئه‌مریكا بوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تێك دژی میلیشیا عێراقییه‌كانی نزیك له ئێران ڕابگه‌یه‌نێت، كه به‌رده‌وام بوونه‌ته هۆی هه‌ڕه‌شه بۆ ئه‌مریكا له عێراق، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی خۆی ده‌بێت.
له‌دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی تره‌مپ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی، وته‌بێژی حكومه‌تی ئێران ڕایگه‌یاند هه‌ر كارێكی دژ به‌وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه وه‌ڵامی توندی ده‌بێت، پاش ئه‌و قسانه‌ش ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ردانی عێراقی كرد.
قائانی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به میلیشیا عێراقیه‌كانی وتووه، تا ئه‌و كاته‌ی تره‌مپ كۆشكی سپی جێده‌هێڵێت هیچ هێرشێك نه‌كه‌نه سه‌ر ئه‌مریكا له عێراق.