پۆڵه‌تیك پرێس:
په‌رله‌مانتارێكی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مان خۆی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌ته‌واوی په‌سه‌ند كرد، ئێستا بابه‌تی گه‌رم به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق، له‌و ڕوه‌وه ڕه‌عد ده‌هله‌كی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ر له‌به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مان خۆی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
ڕه‌عد ده‌هله‌كی جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی، په‌رله‌مان ئه‌وكاته هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه ئه‌گه‌ر دڵنیایی وه‌ربگرێت له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه به دڵنیایی هه‌ڵبژاردن له‌و واده‌یه‌ی دیاریكراوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هاوكات له‌گه‌ڵیشیدا دڵنیایی بدرێت له هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌ی بایۆمه‌تری و پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران.
به‌ڵام به‌در زیادی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق بۆچوونێكی دیكه‌ی هه‌یه له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ده‌ڵێت “په‌رله‌مان ناتوانێت خۆی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه تا دڵنیا نه‌بێت له‌وه‌ی بۆشایی یاسایی دروستنابێت، ئه‌وه‌ش به ڕێككه‌وتنی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی ئێستا بوه‌ته مه‌ترسی له‌به‌رده‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، زاڵبوونی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق به‌سه‌ر حكومه‌ت و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كاندا، له‌حاڵه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان.