پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستان، تایبەت بە كەیسی زیندانیانی شیلادزێ و چەند كەیسێكی دیكە سەردانی دادگای كرد و داوای كرد پەلە بكریت لەو كەیسانە.
مونا یاقو، سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سەردانی دادگامان كرد، بۆ بینینی دادوەری پسپۆڕ، بۆ گفتوگۆ لە بارەی پەلە كردن لە گواستنەوەی كێشەكان بۆ دادگا.
لەبارەی دۆسیەی گیراوانی شیلادزێ وتی: ئەو پرسە بابەتی سەرەكی بوو، لە گەڵ هەندێ كەیسی دیكە كە بەپێی ئەو گازندانەی كە لە دەستەكەماندا تۆمار كراون، مەبدەئیەن وەڵامەكان ئەرێنی بون و بەردەوام دەبین لە بەدواداچون، بەپێی ئەركی خۆمان و ویژدانمان.
بەشێك لە زیندانیانی شیلازێ زیاتر لە مانگێكە دەستیان بە مانگرتن كردووە و دوێنێش ئاشكرا بوو كە وەسیەتنامەیان ڕادەستی خێزانەكانیان كردووە و خۆیان بۆ مردن ئامادە كردووە.