عێراق بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی: بوونی كەمپی هۆڵ مەترسی بۆسەر ئاسایشی ناوچەكە هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عێراق جەخت لە داخستنی كەمپی هۆڵ لە سوریا دەكاتەوە و بوونی كەمپەكە بە مەترسی گەورە دەزانێت لەسەر ناوچەكە.

ئاژانسەكانی هەواڵی عێراق بڵاویانكردەوە، حكومەتی عێراق داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات، كەمپی هۆڵ لە سوریا دابخەن و بوونی ئەو كەمپە كە خێزانە داعشەكانی تێدایە بە مەترسی لە سەر وڵاتانی ناوچەكە و جیهان وەسف دەكات.

ئاماژەیان بەوەشداوە، لەو بارەیەوە قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لە بەغدا پێشوازی لە وەفدێكی نەتەوەیەكگرتووەكان كرد و لە دیدارێكدا گرنگترین پرسەكانی تایبەت بە ئاسایش و هەماهەنگی و هاوكاری و پشتیوانی بۆ عێراق تاووتوێ كران. ئاشكراشیانكرد، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەگەڵ وەفدەكە لەبارەی دۆسیەی كەمپی هۆڵی سوریا گفتوگۆی كردووە و داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش كرد، كەمپەكە دابخەن و دەستگیركراوەكانی نێو كەمپەكەش بگەڕێندرێنەوە بۆ ئەو وڵاتانەی لێوەی هاتوون.

قاسم ئەعرەجی هۆشداریشیدا لەوەی بوونی كەمپی هۆڵ مەترسی راستەقینەی بۆ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان دروست كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا