کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئادار، ئاسمان بەردەوام هەورى تەواو دەبێت، ناوچە شاخاوییەکان و سنوورى پارێزگاکان بە گشتى نمە باران و شەستە بارانى لە ناکاوى دەبێت، ناوچە سنوورییە بەرزەکان بەفر بارینى کەم هەیە، پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى بڕى دابارینى زیاتر دەبێت، هەندێک کات لەکاتى باران هەورە تریشقەو تەزرە بارین هەیە، پێشبینى باران لە ماوەى 24 کاتژمێرى داهاتوو لە نێوان (5-10) ملم لە سەنتەرى پارێزگاکان و لە ناوچە شاخاوییەکان (10-16) ملم، سنوورى پاڕێزگاى دهۆک بڕى باران بارینى پێشبینیکراوى زیاتر دەبێت لە نێوان (15-25) ملم، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزم دەبنەوە.

سبەی پێنجشەممە21ی ئادار، ئاسمان نیمچەهەور و ناوچە شاخاوییەکان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەرى دروستبوونى تەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان لە کاتەکانى بەیانى، سەبارەت بە باران بارین لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى ئەو پارێزگایە بڕى دابارین مامناوەند دەبێت، ناوچەکانى تر بە گشتى ئەگەرى نمە بارانى کورت خایەن هەیە زیاتر ئاسمان نیمچە هەورى دەبێت بە تایبەت لە دواى نیوەڕۆ، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 14پلەى سیلیزى

سلێمانی :13 پلەى سیلیزى

دهۆک : 11پلەى سیلیزى

کەرکوک : 17پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 15پلەى سیلیزى

زاخۆ : 11پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 8پلەى سیلیزى

سۆران : 14پلەى سیلیزى

گەرمیان : 19پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا