دوو بارمتەی ئیسرائیلی ئازادکران

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای ئیسرائیل ئازادکردنی دوو بارمەتی وڵاتەکەی لەژێ دەستی چەکدارانی حەماس لە ئۆپراسیۆنێکی زەمینی سەر شاری رەفەح لە باشووری غەززە راگەیاند.

سوپای ئیسرائیل ئازادکردنی دوو هاوڵاتیی وڵاتەکەی بەناوەکانی فێرناندۆ سایمۆن مارمانی تەمەن 60 ساڵ و لویس هار-ی تەمەن 70 ساڵان لە ئۆپراسیۆنێکی رزگارکردن لە شاری رەفەحی باشووری کەرتی غەززە راگەیاند.

سوپای ئیسرائیل دەڵێت دوو بارمەتەکە خەڵکی ناوچەی خیبتووز نیر یتژاک-ی باشووری ئیسرائیلن و لەکاتی هێرشی چەکدارانی حەماس لە رۆژی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023 لەلایەن چەکدارانی حەماس بە دیل گیران.

یواڤ گالانت ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی دوو هاوڵاتییەکەی بە “ناوازە” ناوبرد و وتی، “بەردەوام دەبین لە ئۆپراسیۆنەکانمان تا هاوڵاتییە رفێندراوەکانمان ئازاد دەکەین”.

بەگوێرەی راگەیەندراوی سوپای ئیسرائیل، ئەو دوو بارمەتەیە لە نهۆمی دووەمی باڵەخانەیەکی شارۆچکەی رەفەح زیندانیکرابوون و پاش کۆنتڕۆڵکردنی باڵەخانەکە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە ئازادکراون.

رۆژی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، کەتیبەکانی قەسام کە باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماسن لە فەڵەستین، ‘فراوانترین هێرشیان’ لەژێر ناوی تۆفانی ئەقسا کردە سەر ئیسرائیل و تەنها لەو رۆژەدا زیاتر لە 1200 ئیسرائیلی کوژران و 240 هاوڵاتیی دیکەش بەدیل گیران.

لەبەرامبەر ئەم هێرشانەدا، سوپای ئیسرائیل ئۆپراسیۆنی ‘شمشێری ئاسنین’ـی لەدژی چەکدارانی حەماس راگەیاند و لە رۆژی 17ـی تشرینی یەکەمی 2023 دا، ئۆپراسیۆنە سەربازییە زەمینییەکانی لە کەرتی غەززە دەستپێکرد.

بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندرووستیی فەڵەستین کە رۆژی یەکشەممە (11-2-2024) بڵاویکردووەتەوە ئاشکرایکردووە، “تا ئێستا 28 هەزار و 100 هاوڵاتیی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە کوژراون و 67 هەزار و 500 کەسی دیکەش بریندارن”.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا