دۆسیەی بەهەدەردانی پارەی گشتی لە نەجەف ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵیی ڕایگەیاند، چەند حاڵەتێکی بەهەدەردانی پارەی گشتی لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگای نەجەف پوچەڵکراوەتەوە کە بەهاکەی بە دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار مەزەندە دەکرێت.

بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵیی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “تیمی کاری نوسینگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵیی لە نەجەف هەستاوە بە ڕێکخستنەوەی بەهەدەردانی سامانی گشتی لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی نەجەف بە بەهای دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار”.

ئەوەش هاتووە، “دەرکەوتووە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی نەجەف هەستاوە بە تەرخانکردنی بڕی دوو ملیار و 500 دینار بۆ خەرجی کەرەستەی قوتابخانەکان بەبێ ئەوەی لەلایەن ئییدارەی قوتابخانەکان داواکرابن و پێویستیان پێی هەبووبێت، ئەمەش وەک بەهەدەردانی پارەی گشتیی لەقەڵەمدەدرێت”.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا