پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەچوارچێوەى پرۆژەکانى بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سه‌یدسادق و لەسەر بودجەی داهاتی (8%)ی کارەبا، دوو پرۆژه‌ی كاره‌با له سه‌یدسادق جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، پڕۆژەی یەکەم بریتییە لە ده‌ركردنی فیده‌ری 2+3 له‌وێستگه‌ی سه‌یدسادق له‌سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سه‌یدسادق كه كۆی بودجه‌كه‌ی بریتیه له (157.825.000) هه‌زار دینار.
وتیشی، پرۆژه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كۆمپانیای (په‌ره‌ژاڵ) جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕیاره له‌ماوه‌ی (90) رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بكرێت.
لەبارەی پڕۆژەی دووەمەوە ئاماژەی بەوەکرد، ده‌ركردنی فیده‌ری 5+6 له‌وێستگه‌ی نوێی سه‌یدسادق له‌سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سه‌یدسادق، كه كۆی بودجه‌كه‌ی بریتیه له(135.604.000) هه‌زار دینار، کە له‌لایه‌ن كۆمپانیای (سانان) جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕیاره له‌ماوه‌ی (75) رۆژدا كاره‌كانی ته‌واوبكرێت.