پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکانی بەیانی ئەمڕۆی پارێزگاکانی تورکیا و باکووری کوردستانەوە تائێستا 284 کەس گیانیان لەدەستداوە و 2323 بریندار بوون.
فوئاد ئۆکتای، جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، جگە لە گیانلەدەستدانی 284 کەس و برینداربوونی 2323 کەسی دیکە، 1710 باڵەخانەش رووخاون.
بەگوێرەی ئامارەکە لە باکووری کوردستان، 250 کەس گیانیان لەدەستداوە و زۆرترین گیان لەدەستدانیش لە شاری دیلۆک بووە کە 80 کەس گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات، لە شارەکانی تورکیاش 34 کەس لە عوسمانییە و ئەدەنە و هاتای گیانیان لەدەستداوە.