تاوەری مەرگ.. ئەو رووداوەی ئەمریكییەكان هەرگیز لەبیری ناكەن

پۆڵەتیک پرێس: لاڤە واحید

لە سەرەتادا وامانزانی فڕۆکەیەکی بچوک خۆی کێشاوە بە تاوەرەکەدا و رووداوێکی ئاساییە، دواتر تەلەفزیۆنەکەمان کردەوە و باوکی هاوژوورەکەم کە لە بنکەی پۆلیس لێکۆڵەر بوو لە شاشەکەدا دەرکەوت، بە چەند خولەکێک بەر لەوەی فڕۆکەی دووەم خۆی بکێشێت بە تاوەرەکەی دیکەدا و لە نزیک ناوەندی بازرگانی جیهانی، سەرقاڵی کۆنتڕۆڵ کردنی هاتوچۆی خەڵکی بوو، بەڵام لەدوای ئەوەی تاوەری دووەم تەقیەوە، بۆ ماوەی سێ رۆژ، هاوژوورەکەم هیچ هەواڵێکی باوکی نەزانی.

هەموو ئەوەی بیرم لێدەکردەوە ئەوە بوو کە ئێمە لە رێگاداین بەرەو جەنگی جیهانی سێیەم

ئەوە چیرۆکی جۆناسان کاگان بوو، کە یەکێک بوو لە شایەتحاڵەکانی رووداوی ١١ی سێپتێمبەری ساڵی ٢٠٠١ لە ئەمریکا.

وەک زۆربەی ئەوانی دیکە، کاتێک کاگان بۆ یەکەمجار گوێی لە هەواڵەکان بوو، بەتەواوەتی پەشۆکا و توشی نیگەرانی بوو، لەبەرئەوەی زۆربەی ئەو کەسانەی لە دەوروبەری بوون دەستیان کرد بە بەکارهێنانی زمانی زبر و رقئامێز دژی خەڵکانی بیانی و موسوڵمانان، کاگان دەڵێت: هەموو ئەوەی بیرم لێدەکردەوە ئەوە بوو کە ئێمە لە رێگاداین بەرەو جەنگی جیهانی سێیەم.

کاتێک دەڵێین هەرگیز لەبیری ناکەین لەبەرئەوەیە کە هەرگیز ناتوانین ئەو رووداوە لەبیربکەین

جانێل لاراڤی، یەکێک لە شایەتحاڵەکانی رووداوەکەی ١١ی سێپتێمبەر باسی لەوەکرد، هەستام لە خەو و تەلەفزیۆنەکەم کردەوە تا سەیری هەواڵەکان بکەم، کە فڕۆکەی دووەمم بینی بە تاوەرەکەی دیکەدا تەقیەوە هەستم بە ترسێک کرد هەرگیز ناتوانم هەستی پێبکەمەوە هەتا نەگەڕێمەوە بۆ ئەو بەیانییە.

لاراڤی وتی: کاتێک دەڵێین هەرگیز لەبیری ناکەین لەبەرئەوەیە کە هەرگیز ناتوانین ئەو رووداوە لەبیربکەین!

١١ی سێپتێمبەری ٢٠٠١

File:September 17 2001 Ground Zero 01.jpg - Wikimedia Commons

سەعات ٨:٤٦ خولەکی بەیانی، فڕۆکەی گەشتی هێڵی ئاسمانی ئەمریکا ١١ کە لە بۆستن بەرەو لۆس ئەنجلس گەشتی دەکرد خۆی کێشا بە تاوەری باکوری ناوەندی بازرگانی جیهانی لە شاری نیویۆرک.

سەعات ٩:٠٣ خولەکی بەیانی، فڕۆکەی گەشتی یونایتد ئێرلاینز ١٧٥ کە بە ئاراستەی بۆستن بۆ لۆس ئەنجلس گەشتی دەکرد خۆی کێشا بە تاوەری باشوری ناوەندی بازرگانی جیهانی لە شاری نیویۆرک.

Pin on History..

سەعات ٩:٣٧ خولەکی بەیانی، فڕۆکەی گەشتی ئاسمانی ئەمریکا ٧٧ کە لە دالاسی ویلایەتی ڤێرجینیا بەرەو لۆس ئەنجلس گەشتی دەکرد، خۆی کێشا بە بینای پنتاگۆن لە واشنتۆن.

September 11 attacks | Facts & Information | Britannica

ماوەی نێوان یەکەم هێرش و رووخانی تاوەری دووەم تەنیا ١٠٢ خولەک بوو

سەعات ٩:٥٩ خولەکی بەیانی، تاوەری باشوری ناوەندی بازرگانی جیهانی لەماوەی ١٠ چرکەدا داڕووخا.

سەعات ١٠:٠٣ خولەکی بەیانی، فڕۆکەی گەشتی ئاسمانی ئەمریکا ژمارە ٩٣ کە لە نیوارکی سەر بە ویلایەتی نیو جێرسی بەرەو سان فرانسیسکۆ گەشتی دەکرد، لەکێڵگەیەکی نزیک لە شانکسڤیلی پەنسلڤەینیا کەوتەخوارەوە.

سەعات ١٠:٢٨ خولەکی بەیانی، تاوەری باکوری ناوەندی بازرگانی جیهانیش داڕووخا، ماوەی نێوان یەکەم هێرش و رووخانی تاوەری دووەم تەنیا ١٠٢ خولەک بوو!

رۆژی ١٣ی کانونی یەکەم و مانگێک دوای رووداوەکە، حکومەتی ئەمریکا تۆمارێکی دەنگی بڵاوکردەوە تیایدا ئوسامە بن لادن بەرپرسیارێتی هێرشەکانی گرتە ئەستۆی خۆی.

Osama bin Laden - HISTORY

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، هێرشەکانی ١١ی سێپتێمبەر، زنجیرەیەک تەقینەوە و کردەوەی خۆکوژی بوون، لە ساڵی ٢٠٠١ لەلایەن ١٩ چەکداری پەیوەست بە گروپی ئەلقاعیدەی ئیسلامی دژ بە ئامانجەکانی ئەمریکا ئەنجامدران، ئەو هێرشە چەکدارییانە بە خوێناویترین رووداو لە مێژووی ئەمریکا دادەنرێن، تیایاندا نیویۆرک و واشنتۆن کرانە ئامانج و نزیکەی دوو هەزار و ٧٥٠ کەس لە نیویۆرک و ١٨٤ کەس لە پنتاگۆن و ٤٠ کەس لە ویلایەتی پەنسلڤەینیا بوونە قوربانی، هاوکات سەرجەم چەکدارەکان گیانیان لەدەستدا.

لە رۆژی ١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٠١، کۆنگرێس بڕیاریدا رێگە بە سەرۆکی ئەمریکا بدرێت ١١ی سێپتێمبەر وەک رۆژی نیشتیمانی دەستنیشان بکرێت و ساڵانە یادی بکرێتەوە.

یادکردنەوەی ئەمساڵی ١١ی سێپتێمبەر بۆ ئەمریکییەکان جیاواز دەبێت، بەتایبەت لە ئێستادا کە پشێوی و نائارمی باڵی بەسەر وڵاتەکەدا کێشاوە و رۆژانە دەبیستین لە شار و ویلایەتە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە خۆپیشاندان دژی دەسەڵات بەڕێوەدەچێت.

سەرباری ئەوانەش، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا جیاوازییەکی دیکە بە ١١ی سێپتێمبەری ٢٠٢٠ دەبەخشێت.

لە نوێترین راپۆرتی میدیا جیهانییەکاندا باس لەوەکراوە، گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا رێژەی قوربانیانی ١١ی سێپتێمبەری تێپەڕاندووە بەجۆرێک، تا ئێستا  زیاتر لە شەش ملیۆن و ٥٧٦ هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و زیاتر لە ١٩٦ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

رووداوەکەی ١١ی سێپتێمبەر چەندین گۆڕانکاری سیاسی بەدوای خۆیدا هێنا

١١ی سێپتێمبەری ٢٠٠١، بە یەکێک لە خوێناویترین رۆژەکانی مێژووی ئەمریکا لەقەڵەمدەدرێت، تیایدا دوو هەزار و ٩٧٧ کەس بوونە قوربانی کە ٪٧٥ بۆ ٪٨٠ی قوربانییەکان پیاو بوون، هاوکات چەندین گۆڕانکاری سیاسی بەدوای خۆیدا هێنا، یەکێک لەو گۆڕانکارییانەش رووخاندنی دەسەڵاتی سەدام حسێن بوو لە ساڵی ٢٠٠٣ کە بەپێی قسەی جۆرج بوش سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا، عێراق و ئێران و کۆریای باکور دەستیان لە هێرشەکاندا هەبووە و لەگەڵ گروپی چەکداری ئەلقاعیدە دەستیان تێکەڵ کردووە.

هەتا ئێستاش لێکۆڵینەوە لە راستی و دروستی رووداوەکانی ١١ی سێپتێمبەری ٢٠٠١ دەکرێت، هاوکات رۆژ لەدوای رۆژ زانیاری نامۆ و سەیر لەبارەی ئەو رووداوە دەدۆزرێتەوە، بەڵام هەموو ئەو هەوڵانە زامی کەسانی نزیک لە قوربانیان و خزم و کەسوکاریان کەم ناکەنەوە بەجۆرێک، نە ئەمریکییەکان و نە جیهانیش، ناتوانن هەرگیز ئەو رۆژە خوێناوییە لەیاد بکەن.

What happened on 9/11, 18 years ago - Business Insider

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا