‎ بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە هەمووان هەنگاوی سیاسیی دروست بنێن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە.

‎لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان كرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی وڵات و چارەسەركردنی ئەو كێشانەی بەربەست لەبەردەم پرۆسەی سیاسیدا دروستدەكەن.

‎لە درێژەی دیدارەكەدا چارەسەركردنی دەستووریانەی كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و ناوەند جەختیلێكرایەوە، بەشێوەیەك هەموو هەوڵەكان لەپێناو گەیشتن بە ئەنجامێكی ئەرێنی، پاراستنی مافی مووچەخۆران بێت و ژیانی خەڵك نەكرێتە قوربانیی ناكۆكی و ململانێ سیاسییەكان.

‎گرژی و ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و لەوبارەیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، ناوچەكە بە دۆخێكی ناهەمواردا تێدەپەڕێت، پێویستە هەمووان هەنگاوی سیاسیی دروست بنێن و بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن. دەبێت هەموولایەك رێگری لەوە بكەن وڵات ببێتە گۆڕەپانی یەكلاییكردنەوەی ململانێ دەرەكییەكان، ئەمەش ئەو ئامانجە باڵایەیە كە ئێمە هەوڵی بۆ دەدەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا