ئەوەی تورکیا لێیدەترسا ئەمریکا ئەنجامیدا

پۆڵەتیک پرێس

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بەشێوەیەکی فەرمی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکانی سەردەمی ئیمڕاتۆریەتی عوسمانی بە جینۆساید ناساند.

لە 24ی نیسانی 1915 لەمیانی جەنگی یەکەمی جیهانی لەلایەن دەسەڵاتی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانییەوە دەستکرا بە کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان و بۆماوەی چەند ساڵێک بەردەوام بوو، لەئەنجامدا زیاتر 1.5 ملیۆن ئەرمەنی بوونە قوربانی.

سەرۆکەکانی پێشووی ئەمریکا بابەتی بەجینۆسایدکردنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکانیان وەلانابوو بەهۆی مەترسی تێکچوونی پەیوەندی وڵاتەکەیان لەگەڵ تورکیا.

ڕۆژانی ڕابردوو مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، هەر جووڵەیەک لەلایەن جۆ بایدنەوە بۆ ناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەكان بەجینۆساید زیانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەگەیەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا