چالاكوانێك: بادینان لە كۆنترۆڵی پارتی دەرچووە

تاكو ئێستا دەیان كەس لە نێو زیندانەكانی دهۆك و زاخۆ ماون كە لە ماوەی رابردوودا لەسەر ناڕەزاییەكان دەستگیركراون.

ئەیهان سەعید چاودێری مافی مرۆڤ لە بادینان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: دەنگی ناڕازی لە بادینان زۆر بووە و لەژێر كۆنترۆڵیان دەرچووە، بادینان بۆ پارتی گرنگە وەكو پێگەیەكی سیاسی و بەنفوزی خۆیانی دەزانن و نایانەوەێت وەكو سلێمانی و هەولێری لێبێت هەوڵدەدەن ئەم دەڤەرە بێدەنگ بكەن، رێگربن بەرامبەر بە دەنگی ناڕازی.

وتیشی: هەموو رێگایەك بەكاردەهێنن بۆ ئەو مەبەستە وەك ترساندن و بانگكردنی هاوڵاتییان و پڕكردنەوەی بەڵێننامە كە ئەمە زۆر نایاساییە، دەستگیركردنیان بە بێ بڕیاری دادگا و دەستگیركردنیان بە هەندێك یاسا لەوانە خراپ بەكارهێنانی ئامێری مۆبایل كە یاسای شەشی ساڵی ٢٠٠٨ كە بەپێی ئەم یاسایە دەستگیركراو لەماوەی ٢٤ كاتژمێردا بە كەفالەت ئازاددەكرێن، بەڵام دەستگیركراوان لێرە زیاتر لە ٢٨ رۆژە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پارتی رێگرە لە هەر جوڵەو چالاكییەكی خەڵك، بەڵام ئەمە سەركەوتن بەدەستناهێنێت، لەبەر ئەوەی خەڵك هۆشیارە و ناڕازیین لە دۆخی بەڕێوەبردن و سیاسەتی حزب لە ناوچەكەدا.

وتيشى: پارتی هەموو هەوڵێك دەدات بۆ بێدەبگكردنی دەنگی نارازی بەڵام خەڵك گەرم و گوڕتر دەبن وپێكهاتەی كۆمەڵایەتی خەڵكی بادینان وایە ناعەدالەتی قبوڵناكەن و چەندین گروپی ئازادیخواز و وڵاتپارێز هەن لە ناوخۆو لە ئەوروپا كاردەكەن و هەوڵ دەدەن دەنگی ناڕازی بگەیەننە رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و كونسوڵی وڵاتان.

ناوی بەشێك لە دەستگیركراوەكانی بادینان:

لیستی ناوی بەشێك لە دەستگیركراوەكانی پارێزگای دهۆك:
– بەدەل بەرواری (چالاكوان) – دهوك ١٨/٨/٢٠٢٠
ئومێد بەروشكی (چالاكوان) – دهوك ١٨/٨/٢٠٢٠
دڵشاد گوهەرزی (مامۆستا) دهۆك ٢٠/٨/٢٠٢٠
مەسعود شنگالی (مامۆستا) دهۆك ٣٠/٨/٢٠٢٠
سلێمان كمال هاریكی (ماۆستا) ئاكرێ ٦/٩/٢٠٢٠
سلێمان موسا زێباری (چاڵاكوان) ٦/٩/٢٠٢٠
ساڵح عەبدولجەبار (مامۆستا) شێلادزێ ٢٠/٨/٢٠٢٠
جەمال خەلیل سندی (مامۆستایێ زانكۆیێ) زاخۆ.. ٤/٩/٢٠٢٠
بەندەوار ئەیوب رەشید (چالاكوان) .. دهۆك ٤/٩/٢٠٢٠
پاڵەوان عادل بناڤی (چالاكوان) .. دهۆك ٤/٩/٢٠٢٠
كاركەر عەباس عەلی روستینكی (چالاكوان).. دهۆك ٤/٩/٢٠٢٠
دەستگیركراوەكانی زاخۆ 44 هاووڵاتی بوون.
دەستگیركردنی ٨ مامۆستای وانەبێژ لەپارێزگای دهۆك لە رێككەوتی ١٢/٩/٢٠٢٠ كە بەنیازی گردبونەوە بوون بە مەبەستی دامەزراندنیان، لەلایەن ئاسایشی دهۆكەوە بەڵێننامەی بێدەنگبوونیان پێ پڕكراوەتەوە.

قارەمان شوكری ڕێكانی.. ڕۆژنامەنۆس دوو مانگە لای ئاسایشی دهۆكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا