سەدان مین و تەقەمەنی لەناوبران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای گشتیی کاروباری مین سەدان مین و تەقەمەنی لەناوبرد.

ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی 5ـی کانونی یەکەمی 2023 بەسەرپەرشتی جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین و بە ئامادەبوونی هەریەکە لە لە قائیمقامی قەزای پێنجوێن و موحسین شێخ عەبدولکەریم بەرزنجی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مینی سلێمانی و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لە قەزای پێنجوێن تەقینەوەیەک بۆ لە ناوبردنی سەدان مین و تەقەمەنی ئەنجامدرا.

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی لە ناوبردنی مین و تەقەمەنی تیمی تەقاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/سلێمانی بڕی 564 مین و پارچەتەقەمەنی جۆراوجۆری لە پڕۆسەیەکی تەقاندنەوەی سەرکەوتووانە لەناوبرد.

سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ئەنجامدا و تیایدا زانیاری لەبارەی مین و پاشماوەی جەنگی لەو سنورە دا خستەڕوو ڕایگەیاند ” کە قەزای پێنجوێن لەهەرێمی کوردستان بەیەکێک لە ناوچە پیسبووەکان بەمین وتەقەمەنی دادەندرێت بەهۆی بوونی شەڕی گەرمی نێوان عێراق – ئێران، بۆیە دەزگای گشتی کاروباری مین لە ڕێگەی تیمەکانیەوە بەردەوام لە هەوڵی پاککردنەوەی ئەو کێڵگەمینانەدایە”.

هەروەها وتیشی، “ڕووبەری پیسبووش لەو قەزایە ئەوەندە زۆرە تیمەکانی مینلابەری ڕۆژانە بەبەردەوامی سەرەڕای گرفتی هۆیەکانی گواستنەوە و بوونی قەیرانی دارایی هەرێم هەموو هەوڵەکانیان خستۆتە گەڕ بۆ لەناوبردنی سەرجەم مین و تەقەمەنیەکان ، ئەوەی ئەمڕۆش بەرهەمی تیمەکانی مینلابەرییە کە هەرمینێک بۆخۆی مەترسیەک بووە لەسەرگیان و ژیانی هاوڵاتیانی و ژینگەی سنورەکە”.

جێگەی ئاماژەیە لە سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 206٫283٫584 مەتردووجا بەمین و تەقەمەنی پیسکراوە لەو رووبەرە 100٫844٫217 مەتر دووجا پاککراوەتەوە، 5 هەزار و 225 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەو هۆیەوە تۆمارکراوە.

May be an image of 13 people

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا