پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و گەرمیان گەرمترین ناوچەی هەرێمی کوردستان دەبێت بە 47 پلەی سیلیزی، هاوکات حاجی ئۆمەران فێنکترین ناوچەی هەرێمی کوردستانە بە 35 پلە. دەشڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور لە ناوچە شاخاوییەکان.
کەشناسی دەڵێت، سبەی لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک هەیە و لە ناوچەکانی باشووری هەرێم کاریگەری زیاتر دەبێت. دەشڵێت، سبەی پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرزتر دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
پلەکانی گەرما بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ سبەی 8ی ئاب:
هەولێر: 45 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 43 پلەی سیلیزی
دهۆک: 43 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 47 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 44 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 44 پلەی سیلیزی
سۆران: 43 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 48 پلەی سیلیزی
