کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان وەڵامی سەدر دەداتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق جەختی لەوەکردەوە، کۆتا وادە بۆ داواکاری کشانەوە لەهەڵبژاردنەکان 20ی حوزەیرانی رابردوو بوو بۆیە داواکارییەکەی موقتەدا سەدر وەرناگیرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لەوتارێکدا موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر کشانەوەی خۆی لەحکومەت راگەیاند و بایکۆتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقی کرد.

لەمبارەیەوە جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆمسیۆن لەماوەی 13 هەتا 20ی مانگی حوزەیران داواکارییەکانی کشانەوەی پەسەندکردووە لەهەڵبژاردنی پێشوەختە، بەڵام لەئێستادا پەسەند ناکرێت.

وتیشی: پێویستە ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیار لەسەر کشانەوەی موقتەدا سەدر لەهەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بدات.

ساڵی 2018 هاوپەیمانی سائیرون کە لەلایەن سەدرەوە سەرۆکایەتی دەکرێت توانی ببێتە براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و 54 کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا، لەئێستاشدا سەدر، بە ملیۆنان شوێنکەوتووی لەعێراق هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا