یارمەتییەکانی ئەمریکا لە سودان دەکەوێتە مەترسیەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێفری فێڵتمان نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە سودان، نیگەرانی خۆی سەبارەت بەو ڕاپۆرتەکانی کودەتای سەربازی دەربڕی.

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ڕۆیتەر ئاماژەی بەوەدا، ئەنریکا زۆر نیگەرانە سەبارەت بەو ڕاپۆرتانەی بڵاوکراوەتەوە، لەسەر دەستبەسەردا گرتنی سەربازی بەسەر حکومەتی ڕاگوزەر لە سودان.

فێڵتمان هۆشداریدا، دەستبەسەردا گرتنی سودان لە لایەن سوپای سەربازییەوە، دژی ڕاگەیاندنی دەستورە لە سودان، یارمەتییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەخاتە مەترسیەوە.

عەبدوڵا حەمدۆک سەرۆک وەزیرانی سودان خراوەتە ژێر چاودێرییەوەم بەڵام سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن حەمدوک نەخراوەتە ژێر چاودێری نیشتەجێبوونەوە، ئەوە تەنها بە مەبەستی سەلامەتی گیانیەتی و حەمدوک هەر بە سەرۆک وەزیران دەمێنێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، جوڵە سەربازییەکان و دەستگیرکردنی سەرکردە مەدەنیەکان و وەزیرەکانی حکومەت، لە سودان دەستی پێکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا