سەرۆک وەزیرانی عێراق دەوامی فەرمانبەرانی بۆ سبەی کەم کردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە28ی کانونی دووەم، بەبڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق دەوامی سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکان سبەی دووشەممە لە کاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆ کۆتایی دێت.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند،” محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێنمایی داوە، سبەینێ دووشەممە29ی کانونی دووەم، دەوامی فەرمی سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکان لە کاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆ کۆتایی پێبهێنرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ ڕەخساندنی درەفەتە بۆ فەرمانبەران بەمەبەستی بینینی یاری هەڵبژاردەی عێراق لە جامی ئاسیا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئوردن.

لەکاتێکدا، بریارە یارییەکە سبەینێ دووشەممە29ی کانونی دووەمی 2024 کاتژمێر 2:30ی دوانیوەڕۆ بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا