کۆمیسیۆن 20 کاندید لە هەڵبژاردن دووردەخاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوای وردبینیکردن لەناوی کاندیدانی هەڵبژاردنەکان 20 کاندیدی دوورخستەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک کە ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی ئایاری 2021 بڵاویکردووەتەوە، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاندووە، ئەنجومەنی کۆمیسیاران ناوی 20 کەسی لە کاندید بوون بۆ هەڵبژرادنی داهاتوو دوورخستووەتەوە.

لەبارەی هۆکاری ئەو بڕیارەوە کۆمیسیۆنەکە دەڵێت، ” مامەڵەی کاندیدبوونی ئەو کەسانە کۆک نییە لەگەڵ بڕگەی 3 ی مادەی 8 ی یاسای هەڵبژاردنی ژمارە 9 ی ساڵی 2020.

ئەم بڕیارەی کۆمیسیۆن لەکاتێکدایە بڕوایە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا