ئەردۆغان:بەردەوام دەبین لە هەوڵەكانمان بۆ ئاگربەست لەنێوان رووسیاوئۆكرانیا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا رایگەیاند: بەردەوام دەبین لە هەوڵەكانمان بۆ دەستەبەركردنی ئاگربەستی هەمیشەیی لە نێوان رووسیا و ئۆكرانیا.

ئەم وتانەی سەرۆككۆماری توركیا لە میانی كۆنگرەی رۆژنامەوانیی هاوبەشی ئەردۆغان و ئۆلاف شۆڵتز، راوێژكاری ئەڵمانیا، هات.

لەلایەكی دیكە راوێژكاری ئەڵمانیا بانگەوازی لە ڤلادیمێر پووتین سەرۆكی رووسیا، لەبارەی ئۆكرانیا كرد و رایگەیاند: ئیتر دەڵێین بووەستن.

ئەردۆغان لەبارەی قەبارەی بازرگانی نێوان وڵاتەكەی و ئەڵمانیا وتی: قەبارەی بازرگانیمان لەگەڵ ئەڵمانیا لە 2020، نزیكەی 38 ملیار دۆلار بوو، لە2021 نزیكەی 41 ملیار دۆلاری تێپەڕاند، پێداگرین لەوەی ئەم بڕە بگاتە 50 ملیار دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا