كۆریای باكور دوو مووشەكی بالیستی تاقیكردەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆریای باكور دوو موشەكی بالیستی تری تاقیكردەوە و ئەوەش بۆ چوارەم جارە لە ماوەی دوو هەفتەدا پیۆنگ یانگ موشەكی بالیستی تاقیدەكاتەوە.

سوپای كۆریای باشور لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كۆریای باكور دوو مووشەكی مەودا كورتی لە فڕۆكەخانەی پیۆنگ یانگەوە رەوانەی دەریا كردووە.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆنیش رایگەیاندووە، پێدەچێت موشەكەكان لە جۆری بالیستی بن، پاسەوانی سنورە ئاوییەكانی ژاپۆنیش هۆشداری داوەتە ئەو كەشتییانەی لە كەناراوەكانی ئەو وڵاتە هاتوچۆ دەكەن.

رۆژانی 6 و 12 و 15 ی ئەم مانگەش، كۆریای باكور چەند موشەكێكی بالیستی تری تاقیكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا