نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە بەجۆرێک، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەنزیکەی 89 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 88 دۆلار و 48 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 85 دۆلار 70 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەمساڵدا نرخی نەوت بەڕێژەی %10 ڕووی لە زیادبوون کرد، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی دۆخی ناسەقامگیری ڕوسیا و ئۆکرانیا، مەترسی هەیە لەسەر ئەوەی جارێکی دیکە نرخەکانی نەوت ڕوو لە دابەزین بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا