کازمی: سیاسەتی هەڵە عێراقی توشی کارەسات کردووە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆشداریدا لەبارەی بەکارهێنانی دروشمی دامەزراندنی دەستەی حەشدی شەعبی لەبەرژەوەندی پڕۆژەی نانیشتیمانی.

ئەمڕۆ دووشەممە مستەفا کازمی رایگەیاند، حکومەتەکەی کاردەکات بۆ نەهێشتنی قەیرانەکان و دوورکەوتنەوە لەسیاسەتی کاردانەوە و وتیشی: سیاسەتی هەڵە عێراقی توشی کارەسات کردووە.

کازمی وتی: حکومەتەکەی کار بۆ ئەوە دەکات بەپاڵپشتی هێزە چەکدارەکان، عێراق بخاتەسەر رێگەیەکی راست و بەپێی بنەما سەربازییە نیشتیمانییەکان ئەدای حوکمڕانی رێکبخاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەکارهێنانی فەتوا سیاسییەکان لەبەرژەوەندی پڕۆژەی نانیشتیمانی، قوربانیدانی پاڵەوانانی خۆبەخشی عێراق تێکدەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا