تەنیا لە کێڵگەیەکی عێراق ملیارێک بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی نەوتی رۆژئاوای قەرەنەی دوو  گەیشتووەتە یەک ملیار بەرمیل نەوت.

لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئیحسان عەبدولجەبار وتی: ئەمڕۆ یەکێکە لە گرنگترین رۆژەکانی مێژووی پیشەسازی نەوتی عێراق و کۆمپانیای لوک ئۆیڵ رۆڵی گەورەی هەبووە لەوەی نەوتی کێڵگەی قەرەنەی دوو بەو تایبەتمەندییە بەرهەمبهێنرێت.

جەختی لەوەشکردەوە، وەک وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای نەوتی بەسڕە ئامادەن هەماهەنگی کۆمپانیای لوک ئۆیڵ بکەن و وتی: ئێمە جددین لەسەر ئەم بابەتە و دەمانەوێت کۆمپانیای لوک ئۆیڵ هاوبەشی سەرەکی عێراق بێت.

وتیشی: لوک ئۆیڵ لە سەرەتای کارکردنی تا ئێستا 40 ملیار دۆلاری خستووەتەسەر داهاتەکانی دەوڵەت.

ساڵی 2009 کۆمپانیای لوک ئۆیڵ دەستیکرد بە کارکردن لە کێڵگەی نەوتی قەرەنەی دوو، دوای کارکردنێکی زۆر سەرئەنجام کێڵگەی ئەریدۆ لەناو قەرەنەی دوودا دۆزرایەوە و تا ئێستاش کۆمپانیای لوک ئۆیڵ بەردەوامە لە گەڕان بەدوای کێڵگەی نوێی نەوتی لە قەرەنەی دوو بەمەبەستی گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری عێراق و بنیادنانی داهاتووی وڵاتەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا