پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی كوردساتی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان به‌هاوكاری نوسینگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان باندێكی شه‌ش كه‌سییان ده‌ستگیركرد كه مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێبووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، “دوای ئه‌وه‌ی زانیاری گه‌یشته هێزه‌كانی پۆلیس له‌سه‌ر شه‌ش تۆمه‌تبار كه مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێ بووه و له‌شێوه‌ی باندا كاریانكردووه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونه‌كانیان ده‌ستپێكرد و توانرا هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی كوردساتی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان به‌هاوكاری نوسینگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان ده‌ستگیربكرێن”.
ئەوەشی خستەڕوو، “له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌كێك له‌جۆری ده‌مانچه و كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌رو چه‌ند موبایل‌و كه‌لوپه‌لێكی دیكه‌دا”.
ئاماژەی بەوەش کرد، له‌ئێستادا هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تبار (ر، ر، ع – ر، س، ح – هـ، م، م – پ، ئـ، ق – ك، هـ، ع – د، ن، م) به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 30 له‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان ڕاگیراون.