پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، دەستیا گرتووە بەسەر بڕێکی زۆر دراوی ساختەو ماددەی هۆشبەردا لە هەولێر.
ئەمڕۆ 7ی کانونی یەکەم، لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لەناو شاری هەولێر توانرا دەستبگیرێت بەسەر، بڕی هەشت هەزارو 500 دۆلاری ساختە
هەروەها لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی بڕی ( 18 ) هەژدە گرام کریستاڵ و بڕی (4 ) چوار گرام هێرۆین و بڕی ( 5 ) پێنج دانە حەبی ترامادۆڵ و بڕی ( 4 )لەگەڵ، چوار پایپی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.
بەڕێوبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕاشیگەیاند، توانیویانە چوار تۆمەتبار دەستگیر بکەن و تۆمەتبارەکان ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەکراون.