نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت 22 سەنت دابەزی و بە 76 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هەروەها نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكا 20 سەنت دابەزی و بە 72 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

دابەزینی نرخی نەوت ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8-6-2023 سنووردار بووە بەهۆی پلانی سعودیە و هاوپەیمانانی لە ئۆپێك پڵەس بۆ كەمكردنەوەی ئاستی خستنەڕووی نەوت.

رۆژی چوارشەممە داتاكانی هەناردە و هاوردەی چین بڵاوبوونەوە، تێیاندا دەركەوت ئابووریی چین بەو شێوازەی پێشبینیكراوە نەبووژاوەتەوە، ئەوەش نیگەرانی دروستكردووە لەسەر كەمبوونەوەی خواست لەلایەن گەورەترین وڵاتی هاوردەكاری نەوت لە جیهاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا