لە هەولێر دەرمانخانەیەک کە دەرمانی بە هەرزان دەفرۆشت لەسەر قاچاخ داخرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ده‌رمانخانه‌یه‌ك لە هەولێر كه‌ پێشتر به‌نرخی هه‌رزان ده‌رمانی دەفرۆشت به ‌هاووڵاتیان، له‌كاتی به‌دواداچوونی لیژنه‌كان ده‌ركه‌وت پڕه‌ له‌ ده‌رمانی قاچاخ و نایاسایی.

كواڵتی كۆنتڕۆڵی ده‌رمان و لقی ھه‌ولێری سه‌ندیكای ده‌رمانسازان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد، “دوای پشکنینی دەرمانخانەی سەروەران لە هەولێر دەرکەوتووە ده‌رمانخانه‌كه‌ پڕه‌ له‌ ده‌رمانی قاچاخ و نایاسایی كه‌ بڕه‌كه‌ی زیاتر له‌ چوار هه‌زار و 500 پاكه‌ت ده‌رمانی جۆراوجۆر ده‌بێت”.

ئاشکراشیان کرد، “لە ئێستادا ده‌رمانخانه‌كه‌ به‌پێی یاسا و ڕێنماییه‌كان ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر”.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “داخستنی ده‌رمانخانه‌كه‌ ھیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ ھه‌رزانی نرخه‌وه‌ نیه‌، به‌ڵكو ھه‌رزانی نرخی ده‌رمانه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردنی ده‌رمانخانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستگێڕ و ده‌رمانی نایاسایی و سه‌رچاوه‌ نادیار و ساخته‌کان”.

جێی باسە ئه‌و ده‌رمانخانه‌یه‌ پێشوتریش له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن به‌ ده‌رمانی میری (MOH) كه‌ كڕین و فرۆشتنی قه‌ده‌غه‌یه‌ داخراوه‌ و ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا