چوارچێوەی هەماهەنگی داوا دەكات پەرلەمان لە شوێنێكی دیكە كۆببێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەندراوێكدا لەبارەی داواكارییەكەی موقتەدا سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان رایگەیاند، دادگا ئاگاداردەكەنەوە كە دوای ئەو داواكارییانە نەكەوێت بۆ بازدان بەسەر یاسا و دەستوور.

دوای ئەوە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێكدا داوای لە ئەنجوومەنی دادوەری كرد پێش كۆتایی هەفتەی داهاتوو پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەندراوێكدا داوا لە فراكسیۆنە سیاسییەكان دەكات پەیوەست بن بە وادە دەستوورییەكانەوە، هەروەها داواش دەكات كۆبوونەوەی پەرلەمان لە شوێنێكی دیكە بكرێت.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵوێستی خۆیان نوێكردۆتەوە سەبارەت بە پێویستی رێزگرتن لە دامودەزگاكان، پێش هەمویان دەسەڵاتی دادوەری و یاسادانان، هەروەها هەمو جۆرە دەستدرێژییەكیان بۆ دامەزراوەكان و رێگریكردن لە لە ئەنجامدانی ئەركە دەستورییەكان رەتكردوەتەوە.

سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی داوایان لە هێزە سیاسییەكان كردوە، پێكەوە كاربكەن بۆ پاراستنی دەستكەوتە دیموكراسیەكان و درێژەدان بە دیالۆگی بنیاتنەر بۆ گەیشتن بە چارەسەر بۆ قەیرانی ئێستا و پێكهێنانی حكومەتێك كە توانای تێپەڕاندنی ئەو ئاڵنگارییانەی هەبێت كە روبەڕوی وڵات بونەتەوە بەتایبەت لە بواری وزە و كەمی ئاو و پەسەندنەكردنی بودجەی فیدڕاڵی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا