سوپای ئەمریکا لەگەڵ تاڵیبان بەرەنگاری داعش دەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی دەستەی ئەرکە هاوبەشەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕەنگە سوپای ئەمریکا، هەماهەنگی لەگە تاڵیبان بکات.

جەنەڕاڵ مارک میلی سەرۆکی دەستەی ئەرکە هاوبەشەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕەنگە سوپای ئەمریکا هەماهەنگی لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان بکات، بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسیەکانی داعشی خۆراسان.

میلی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ وتەبێژی پێنتاگۆن و لوید ئۆستن وەزیری بەرگری، بزوتنەوەی تاڵیبانی بە گروپێکی بێ بەزەیی ناوبرد، وتی پێویستە چاوەڕێی ئەوەی بکەین بزانین تاڵیبان گۆڕاون یان نا.

هەروەها سەبارەت بە هاوکاریکردنی ئەمریکا لەگەڵ تاڵیبان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعشی خۆراسان وتی، ئەوەی پێویستە دەیکەین بۆ کەم کردنەوەی مەترسیەکانیان.

ئۆستن وتیشی، کشانەوەی سوپای ئەمریکا لە ئەفغانسیان کۆتایی هێنان بوو بە درێژترین ماوەی شەڕی ئەمریکا، گواستنەوەکەشی بە گواستنەوەیەکی گەورە ناوبردو وتی، کارێکی مێژوویی بووە، نزیکەی 6000ئەمریکی و زیاتر لە 123هەزار هاوڵاتی ئەفغانستانیان بەجێ هێشتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا