مستەفا چاوڕەش: پێویستە خۆمان بۆ كشانەوەی ئەمریكا ئامادە بكەین

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسی هێزەكانی حەفتای پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، ئەمریكا بكشێتە یان نا، پێویستە كورد خۆی بۆ هەموو ئاڵوگۆڕێك ئامادە بكات، چونكە دوای 31ی 12، قۆناغێكی نوێیە، دەشڵێت، دەبێت كورد بە یەكگرتووی بچێتەوە بۆ بەغدا.

مستەفا چاوڕەش بەرپرسی هێزەكانی حەفتای پێشمەرگە بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە، هاتنەكەی مەكگۆرك پەیامی تێدایەو لەگەڵ زۆربەی سەركردەو لایەنە عێراقییەكان كۆبوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدەكات، دەبێت سەركردایەتی كورد نەخشە‌و بەرنامەی هەبێت، چونكە دەمێكە هەندێك لە شیعەكان هەڕەشە دەكەن و دەڵێن لە 31-12 ئەگەر نەكشێتەوە كاردانەوەیان دەبێت.

مستەفا چاوەڕەش باس لەوەدەكات، بارودۆخی عێراق ناسەقامگیرە هەڵبژاردن كراوە و حكومەت پێكنەهاتووە لەبەرئەوە هاتنەكەی مەكگۆرك بێگومان پەیامی تێدایە، بۆیە گرنگە سەركردایەتی كورد ئامادەكاری هەبێت.

راشیگەیاند، دەبێت ئەم پەرلەمانەی كە هەڵبژێراوە شەڕە قسە‌و قسەی نابەجێ نەكەن، بە بەرنامەوە بچن بە یەكگرتوویی، ناكرێت یەكێتی لە ئاوازێك و پارتی لە ئاوازێك بێت، چونكە لەوێ دەبنە سینەمای شیعە و عەرەبەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا