رێنمایی نوێ‌ دەربارەی تاكسی مۆدیل بەرز دەردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لەبارەی تۆماركردنی تاكسی مۆدێل بەرز بڕیاری نوێی دەركرد و رایگەیاند: رێنمایی تایبەت بە تۆماركردنی تاكسی مۆدێل بەرز چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە13_2_2022، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند: سەرجەم هاووڵاتییان و شۆفێران و ئەو كەسانەی كە ئارەزوومەندی كاری تاكسین ئاگاداردەكەینەوە، رێنمایی ژمارە حەوتی ساڵی2021ی وەزارەتی ناوخۆ، ماددەی سێهەم، بڕگە 11ی تایبەت بە تۆماركردنی تاكسی مۆدێل بەرز چووە بواری جێبەجێكردن بەم مەرجانەی خوارەوە:

1. دەبێت ئۆتومبێلی هاوردەكراو تاكسی بێت و ڕەنگی تبنی بێت وەكوو ئەو تاكسییانەی كە لە هەرێمی كوردستان كاریان پێدەكرێت.

2_ بۆتۆماركردنی تاكسیە مۆدێل بەرزەكە پێویستە تاكسییەكی مۆدیل كۆن هەڵبوەشێننەوە.

3_ ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت تاكسییەكانیان بەئارەزومەندانە بگۆڕن بۆتایبەت، رێگا پێدراون و دەتوانن سود لەژمارەی تاكسیەكە وەربگرن و بیفرۆشنەوە و لەبەرامبەردا رسوماتی تۆماركردنی ئوتومبێلی تایبەت بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا