جارێكی دیكە خوێندكارانی وەرنەگیراو لە زانكۆو پەیمانگاكان گردبونەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوشێوەی رۆژانی رابردو، جارێكی دیكە بەشێك لە خوێندكارانی وەرنەگیراو لە زانكۆو پەیمانگاكانی هەرێم گردبوونەوەو داوا دەكەن وەزارەتی خوێندنی باڵا رێژەی وەرگرتنی ئەمساڵ بەرز بكاتەوە.

ئەو خوێندكارانە كە زۆرینەی نرمەی بەرزیان بەدەستهێناوە، بە گریانەوە داوایاندەكرد وەزارەتی خوێندنی باڵا بە رێكارەكانی وەرگرتنەوەی خوێندكاراندا بچێتەوە.

بۆ ئەمساڵی خوێندنی زیاتر لە 40 هەزار خوێندكار ناویان لە زانكۆو پەیمانگاكان هاتوەتەوە، لەو ژمارەیەش
٪٦٢ لە زانكۆڵاین بەخۆڕای وەرگیراون و لە ٪٢١یان بە سیستمی پارالێڵ وەرگیراون و لە ٪١٧یان لە خوێندنی ئێواران وەرگیراون.

هاوكات ژمارەیەكی زۆر لە خوێندكاران ناویان نەگەڕاوەتەوەو ناشیانەوێت بە پارە بخوێنن، وەك خۆیان باسی دەكەن نمرەیان بەرزەو ناتوانن بە پارەی زۆر بخوێنن.

خوێندكارانی سلێمانی رێگەی شەقامێكی سەرەكی شارەكەیان داخست و رێگەیان نەدا ئۆتۆمبێل هاتوچۆی تێدا بكات، هاوكات لە بەشێك لە شاروشارۆچكەكانی دیكەش بەهەمانشێوەی سلێمانی گردبونەوەی خوێندكاران بەڕێوەچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا