ئەمڕۆ هەڵبژاردنی مەکتەب و مەڵبەندەکانی یەکێتی بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەسەروبەندی ئامادەکارییەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، ئەمڕۆ هەڵبژاردن و کۆنفرانسی مەکتەب و مەڵبەندەکانی ئەو حزبە بەڕێوەدەچێت.

تەلار لەتیف، وتەبێژی کارووبارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ بەبەژداری 2495 کادر و رێکخستنەکانی مەڵبەندەکانی یەکێتی کە مافی دەنگدانیان هەیە رێورەسمی هەڵبژاردنی 175 بەربژێری کۆنگرە بەڕێوەدەچێت.

هەروەها 779 دەنگدەری دەنگدەر لەسەرجەم ئۆرگان و مەکتەبەکانی یەکێتی بەژداری دەکەن بۆ هەڵبژاردنی 85 ئەندامی مەکتەب و ئۆرگانەکان.

وتەبێژی کاروبارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی راشیگەیاند، کۆنفرانسەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئەیلوولی 2023، لە کاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆ تاکو کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.

کۆنگرەی یەکێتی بڕیارە لەرۆژی 27ی ئەیلوولی 2023 لە شاری سلێمانی ببەسترێت و تەواوی پرۆسەکە یەک رۆژ دەخایەنەێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا