مافی مرۆڤ لە كەركوك: لە شەش مانگی ئەمساڵدا 36 كەس خۆیان كوشتووە

پۆلەتیك پرێس
بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لە كەركوك، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ كەس خۆیان كوشتووە بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی لەمساڵدا لەو پارێزگایە خۆیان كوشتووە بەرز بوویەوە بۆ 36 كەس.
سرود ئەحمەد بەرپرسی رێكخراوی هیوای عێراقی لە كەركوك بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندووە “حاڵەتەكانی خۆكوشتن بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردوە و هۆكارەكەشی بۆ خراپی دۆخی ئابوری و بێكاری دەگەڕێتەوە”. ئاماژەی بەوەشكردووە، بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و كەرەنتین و نەمانی هەلی كاركردن هۆكارێكی دیكە بووە بۆ زیادبوونی حاڵەتەكانی خۆكوشتن.
بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤیش لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردودا، سێ حاڵەتی خۆكوشتن لە كەركوك تۆماركراوە لەماوەی شەش مانگی رابردوودا 36 كەس خۆیان كوشتوە، كە ١٧یان لە رەگەزی مێ و 19 شیان لە رەگەزی نێرینە بوون. هەر بەپێی ئامارەكە لە ساڵی 2019شدا لە كەركوك 106 حاڵەتی خۆكوشتن تۆماركراوە.
هەر بەپێی ئامارەكە لە ساڵی 2019شدا لە كەركوك 106 حاڵەتی خۆكوشتن تۆماركراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا