داوای كۆتایی هێنان بە لێبڕینی موچە دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە یاداشتێكدا بۆ ئەنجومەنی وەزیران داوا دەكات كۆتای بە لێبڕینی موچە بهێنن و ئەو بڕیارە هەڵبوەشێننەوە.

ئەمڕۆ سێشەمە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك كۆبوەوە، یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبونەوەكەش تایبەتە بوو بە پرسی بەردەوامی لێبڕینی موچە و دەوامی فەرمانبەران.

ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا یاداشتیکمان ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کرد، لەیاداشتەکەدا داوامنكردووە کۆتایی بەلێبڕینی موچە بهێنرێت.

وتیشی “یاداشتەكە بۆچونی كۆی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا بووە و دواتر پێشنیازەكی پێشکەش بەپەرلەمانی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەکەین”.

لەبارەی پرسی دەوامی فەرمانبەرانیشەوە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جەختیكردەوە، كە پێویستە هاوسەنگی لەنێوان دەوام و موچەی موچەخۆران ڕابگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا