پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، موشەکێکی نوێیان دروستکردووە لەتوانایدایە سیستمە دژەموشەکەکان ببڕێت.
ئەمیر عەلی حاجیزادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرایکرد، موشەکێکی بالیستی پێشکەوتوویان دروستکردووە کە خێراییەکی زۆری هەیە و توانای بڕینی سیستمە دژەموشەکەکانی هەیە.
وتیشی، تا دەیان ساڵی دیکەش تەکنەلۆجیایەک نابێت بتوانێت ڕووبەڕووی ئەم مووشەکە نوێیەمان ببێتەوە.
جەختی لەوەش کردەوە، “موشەکەکە دوژمن دەکاتە ئامانج و بە پێشکەوتنێکی گەورەی بواری بەهەمهێنانی موشەک دادەنرێت”.