پەرلەمانتارێكی یەكێتی بۆ پارتی: شۆڕشە كلتوورییەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بە هیچ كەسێك ڕاناوەستێ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەوكارانەی سەرۆك بافڵ ئەنجامیداون لەبری ئەوەی پارتی لە هەولێر و دهۆك چاوی لێبكات، رەخنەی لێدەگرێت و گاسنی چاوی خۆیان نابینن و لە دەرزی دەگەڕێن لەچاوی خەڵك.

شیرین یونس، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، داخستنی شوێنە نەشیاو و نەخوازراوەكانی سەرچنار لەلایەن سەرۆك بافڵەوە جێگای دەستخۆشییە و شۆڕشە كلتوورییەكەی سەرۆك بافڵ پشت ئەستورە بە كلتوری جوانی كوردەواری و بەهیچ كەسێك ڕاناوەستێ.

لەبارەی هەندێك رەخنەی چەند پەرلەمانتار و بەرپەرسی نزیك لە پارتی، شیرین یونس دەڵێت، فراكسیۆنی زەرد ئاگایان لە مێژوی حیزبەكەیان نییە و حیزبەكەیان بەدرێژایی دروست بونیەوە تا ئێستا یەك هەنگاویان نەبووە یاسایی و كوردی بوبێت.

دەشپرسێت، باشە سەرۆكی حیزبەكەتان بەچ یاسایەك شاندی بیانی دەبینێ لەكاتێكدا سەرۆكی هەرێممان هەیەو برازای خۆشیەتی، قەراری حكومەت لەبارەگای بارزانیەوە دەدرێ نەك لەسەرۆكایەتیی حكومەت.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، من دەستخۆشی لە سەرۆك بافڵ ناكەم چونكە سەرۆكی حیزبەكەی خۆمە و هەموو كورد دەستخۆشیان لێی كرد ئەوەش مانای ئەوەیە كە بڕیارەكە دروست بوو، بەڵام ئەگەر حكومەتێكی دادپەروەرمان هەبێ پێویست ناكات سەرۆكی حیزب ئەوكارانە بكات و سەرۆكی حكومەتیش هیچ گوێ بەهەست و نەست و كلتووری خەڵك نادات و چاوی تەنها خۆی دەبینێ تەنانەت لەناو حیزبەكەی خۆشی ئێستا كەس لێی ڕازی نییە.

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی لەدرێژەی وەڵامەكەیدا ئەو نمونەیەی هێناوەتەوە و دەڵێت، هەزار نمونەمان هەیە بۆئەم باسە بەڵام ئەوان گاسنی چاوی خۆیان نابینن و لە دەرزی دەگەڕێن لەچاوی خەڵك ، پێیان دەڵێم ماڵتان لەشوشەیەو بەرد لە ماڵی خەڵك مەگرن ، شۆڕشە كلتوریەكەی سەرۆك بافڵ پشت ئەستورە بە كلتوری جوانی كوردەواری و بەهیچ كەسێك ڕاناوەستێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا