لەسەر لەشكركێشیەكانی توركیا پەرلەمانتاران داوای كۆبونەوە دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

ژمارەیەك لەپەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكان دەستیان بە كۆكردنەوەی واژۆ كردووە، بەمەبەستی ئەنجامدانی كۆبونەوەیەكی تایبەتی پەرلەمان لەسەر لەشكركێشیەكانی توركیا.

باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: “ژمارەیەكی زۆر لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكان دەستمان بە كۆكردنەوەی واژۆ كردووە بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەیەكی تایبەتی پەرلەمان لەسەر پرسی لەشكركێشییەكانی توركیا لەناوخاكی هەرێم.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی “دوای كۆكرنەوەی واژۆی پێویست بەفەرمی لەیاداشتێكدا داوا لەسەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەین بۆ ئەنجامدانی ئەو كۆبونەوەیە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەی چەند رۆژێكە توركیا بەشێوەیەكی پیلان بۆ داڕێژراو درەختی دارستانەكانی دەڤەری بادینان دەبڕێتەوەو دەیانباتەوە بۆ توركیا ئەوەش نیگەرانی زۆری بەدوای خۆیداهێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا