ئەمریکا سێ مووشەکی حووسییەکان تێکدەشکێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا “سێنتکۆم” رایگەیاند، هێزەکانمان سێ مووشەکی کرووزی حووسییەکانی لە خاکی یەمەن تێکشکاند کە ئامادەکرابوون بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان و هێزی دەریایی ئەمەریکا لە دەریای سوور.

رۆژی یەکشەممە 11ی شوباتی 2024 فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، رۆژی 10ی شوبات نزیکەی کاتژمێری 5ی ئێوارە هێزەکانی ناوەندی ئەمەریکا سەرکەوتوو بوون لە بەرگریکردن لەخۆیان ئەویش بە تێکشکاندنی سێ مووشەکی کرووز لەناو خاکی یەمەن کە ئامادەکرابوون بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان و هێزی دەریایی ئەمەریکا لە دەریای سوور.

سێنتکۆم ئاماژەی بەوەشدا، دوو کەشتی بۆمبڕێژکراویشیان لە دەریای سوور بە ئامانج گرت، هاوکات جەختی لەوەشکردەوە هێزەکانی ئەمەریکا ئەو کەشتی و مووشەکانەی کە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حووسییەکانی یەمەن دەستنیشان کردووە، کە هەڕەشەن بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان هێزی دەریایی ئەمەریکا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا