پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر ڕایگەیاند، هەلی دامەزراندن بۆ 27 کەس لە سنووری پارێزگای هەولێر و کۆیە دەڕەخسێنێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە20ی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان 27 فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست، کە دەرچووی بەشی پەروەردەی تایبەت بێت دادەمەزرێنێت.
ئاماژەی بەوەکرد، لەو ژمارەیە 12 کەس بۆ سەنتەری ئۆتیزمی حکومی هەولێر و 15 کەس بۆ سەنتەری ئۆتیزمی حکومی کۆیە دەبن.
ڕوونیکردەوە، لینکی دامەزراندن بۆ سەنتەرەکان بە جیا ئامادە کراوە، ماوەی پڕ کردنەوەی فۆڕمی داواکاری، سێ ڕۆژ دەبێت، لە بەرواری 20/9/2023 تا 23/9/2023.
لینکی دامەزراندن بۆ سەنتەری ئۆتیزمی حکومی هەولێر:
لینکی دامەزراندن بۆ سەنتەری ئۆتیزمی حکومی کۆیە: