بافڵ جەلال تاڵەبانی: مفەوەز رزگار ئەحمەد شەهیدی چەسپاندنی یاسا و دادپەروەرییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی ئاڕاستەی كەسوكاری مفەوەز رزگار ئەحمەد دەكات و رایدەگەیەنێت مفەوەز رزگار ئەحمەد، شەهیدی چەسپاندنی یاسا و دادپەروەرییە و نموونەی باڵای دڵسۆزیی و خۆنەویستییە لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی تاوانكاریدا.

دەقی پەیامەكە…

مفەوەز رزگار ئەحمەد، شەهیدی چەسپاندنی یاسا و دادپەروەرییە و نموونەی باڵای دڵسۆزیی و خۆنەویستییە لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی تاوانكاریدا.

پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكارە سەربەرزەكەی، هاوڕێ و هاوپیشەكانی دەكەم و هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ هاوڕێ بریندارەكانی دەخوازم.

كاك رزگار شەهید ئەحمەد خەلیفە حەسەن زەنگەنە، كارمەندێكی دڵسۆز و سەرڕاست بوو، بنەماڵەكەشی نموونەی باڵای قوربانیدان و تێكۆشانن لەپێناو كوردستان.

وێڕای سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی كە لە ماوەیەكی كەمدا تۆمەتبارانیان دەستگیركرد، جەخت لە سەروەریی یاسا دەكەینەوە و رێگەنادەین تاوانكاران مەترسی بۆ ژیانی خەڵك دروستبكەن و ئارامیی شارە خۆشەویستەكەمان بشێوێنن.

رۆحی كاك رزگار شادبێت و خوای گەورە سەبووری و بەهەموولایەك ببەخشێت.

دڵسۆزتان

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا