پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئامارەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تاقیگەی (مۆلیكلیر) لە سلێمانی ڕوویان لەهەڵكشانە
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: ماوەی چەند هەفتەیەكە ئامارەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تاقیگەی (مۆلیكلیر) لە پارێزگای سلێمانی ڕوویان لە هەڵكشان كردووە بۆ ئەو مەبەستە داوا لە هاوڵاتیانی بەڕێز دەكەین تكایە پابەندی ڕێنمایی خۆپارێزییەكان بن.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە ئەوەش بە جێ بەجێ كردنی هەنگاوو ڕێنماییەكانی خۆپاراستن كە لە گرنگترین ئەو ڕێگایانەش. ( بەكارهێنانی ڤاكسین، بەستنی ماسك و لەدەستكردنی دەستكێش، دەستشتنی بەردەوام لە كاتی بەركەوتنی دەستت بە كەرەستە و ئامێرەكانی چواردەور، پاككردنەوەی دەستەكانت بە جێڵی پاككەرەوە (تعقیم)، دووركەوتنەوە لە قەڕەباڵغی، ڕەچاوكردنی دووری نێوانتان لە كاتی ئاخاوتن و گفتووگۆ لانی كەم دوو مەتر بێت، سەردانی نەكردنی ئەو شوێنانەی جێگەی گومانن لە وەرگرتن و گواستنەوەی ڤایرۆسەكە.
هاوكات بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە لەبوونی هەر حاڵەتێكی دەركەوتنی نیشانەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەتوانن سەردانی ناوەندەكانی تەندروستی تایبەت بە چارەسەركردنی تووشبوانی كۆرۆنا بكەن كە پزیشكی پسپۆڕیی تێدایە.
كلینكی ڕاوێژكاری شەهید د.هێمن تایبەت بە تووشبوانی كۆرۆنا لە كاتژمێر 8 ی بەیانی ـــــــ بۆ 10 ی شـــەو، سەنتەری كلینیكی ڕاوێژكاری عەلی ناجی لە كاتژمێر8 ی بەیانی ـــــــ بۆ ئێوارە كراوەن بە ڕووی هاوڵاتیاندا.