پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان داوا دەكات لێكۆڵێنەوە لە راست و دروستی زانیارییەكانی ئەو راپۆرتەبكرێت، كە ئاماژە دەدات بەوەی مەسرور بارزانی خاوەنی موڵكێكە لەئەمریكا بە نرخی 18,3 ملیۆن دۆلار.
دوای ئەوەی بەڵگەنامەی كڕینی خانویەك لەلایەن مەسرور بارزانیەوە لە ئەمریكا بە 18 ملیۆن دۆلار بڵاوكرایەوە، د.یوسف محەمەد، سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: پێویستە هەر دوو دەستەی دەستپاكی هەرێم وفیدراڵ لێكۆڵینەوە بكەن لە راستی ودروستیی زانیارییەكانی ناو ئەم راپۆرتە كە ئاماژە دەدات بەوەی مەسرور بارزانی خاوەنی موڵكێكە لە ئەمریكا بە نرخی 18,3 ملیۆن دۆلار، سەرەڕای گومانی هەبونی چەند موڵكێكی گرانبەهای تر.
یوسف محەمەد دەشڵێت، پێویستە لێكۆڵینەوەی ورد بكرێت لەوەی
– ئایا زانیارییەكانی ناو ئەم راپۆرتە دروستن؟
– ئایا ناوبراو بەپێی یاسا فۆڕمی هەر دو دەستەكەی پڕكردۆتەوە؟
– ئایا زانییاریی داوە لەسەر ئەو موڵك(ان)ە؟
– ئەگەر زانیارییەكان راستن ئەو پارەیەی لە كوێ هێناوە؟
باس لەوەش دەكات ئەگەر لێكۆڵینەوە لەم بابەتە نەكرێت باشترە هەر دوو دەستەكە هەڵبوەشێنرێنەوە.