وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی دیاریكرد.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ یەكشەممە 25-09-2022 وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیاریدا رۆژی 2_10_2022 وەكو یەكەم رۆژی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوول دیاری بكات.

دیاریكردنی رۆژی دابەشكردنی مووچە دوای كۆبوونەوەی تیمێكی ئەنجوومەنی وەزیران دێت لەگەڵ بەڕێوەبەری خەزێنەكان و ژمێریاریی وەزارەتی دارایی بۆ ئەو مەبەستە.

لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول بەهەمان شێوازی مانگەكانی رابردوو دەبێت.

لە هەرێمی كوردستاندا یەك ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچەخۆر هەن، 751 هەزار و 805 كەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین و 242 هەزار و 269 كەسیان خانەنشینن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا