تەرمی شینزۆ ئابی دەگەڕێنرێتەوە بۆ زێدی خۆی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای رۆژێك لە كوشتنی لەلایەن چەكدارێكەوە، تەرمی شینزۆ ئابی، سەرۆك وەزیری پێشووی ژاپۆنی لە ئۆتۆمبێلێكدا بەرەو ماڵەكەی خۆی لە ناوچەی نیشتەجێبوونی تۆكیۆ لە شیبویا بەڕیكرا.

گێرانی ماتەمینی لە شوێنی نیشتەجێبوونی ناوبراو و لە شوێنی هێرشەكەی رۆژی هەینی لە شاری نارا لە رۆژئاوای ژاپۆن درێژەی هەیە و كوژرانی سەركردەكە بە هێرش بۆ سەر خودی دیموكراسی لێكدەدرێتەوە.

دەسەڵاتدارانی ژاپۆن دەستیان بە پێداچوونەوە بە رێكخستنە ئاسایشیەكاندا كردووە لە كاتێكدا ئابی لە دوورەوە تەقەی لێكرا لەلایەن پیاوێكی تەمەنی 41 ساڵ، پۆلیس دەڵێت ئەو كەسە رق و كینەی بەرامبەر ئابی هەبووە.

فومیۆكیشیدا سەرۆك وەزیری ژاپۆن گەڕایەوە سەر رێڕەوی هەڵمەتی هەڵبژاردن و سەردانی بازنەكانی هەڵبژاردنی ناوچەكەی دەكرد دوای ئەوەی رۆژی هەینی پاش تەقەكردنەكە بەپەلە گەڕایەوە بۆ تۆكیۆ.

ئەمەش لەكاتێكدایە، بەیانی رۆژی هەینی لەكاتی پێشكەشكردنی وتارێكدا، دەستڕێژی گوللـە لە سەرۆكوەزیرانی پێشوی ژاپۆن شینزۆ ئابی كرا و بە سەختی برینداركرا، دوای چەند كاتژمێرێك مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا