قائیمقامیەتی سلێمانی: سەردانی لیژنە هاوبەشەکان بەردەوامە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە11ی تشرینی دووەم، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، سەردانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوامە و لەگەڵ داخستنی ئارایشتگایەک زیاتر لە 200 شوێنیان بەسەر کردووەتەوە.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،” لە راپۆرتی ئەمڕۆ شەممەدا بەپێی راپۆرتەکانی لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەکان بۆ قائیمقامی سلێمانی ئامادەکراوە، تێیدا هاتووە؛ بۆ پشکنینی ئەو کاڵاوشمەک و خزمەتگوزارییانەی لەلایەن بازرگان و دوکاندارەکانەوە بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێت، لیژنەکان سەردانی 212 شوێنیان کردووە و بەپێی پسپۆڕێتییان ئەندامانی لیژنەکان پشکنییەکانیان ئەنجام داوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، راپۆرتەکە ئەوەی ئاشکراکردووە، بەشێکی زۆری شوێنەکان پابەندی مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردنن، لەژمارەی ئەو شوێنانەی لەلایەن لیژنەکانەوە سەردانکراون تەنها پێنج پسوڵەی سەرپێچی و سێ پسوڵەی ئاگادارکردنەوە تۆمارکراوە، لەگەڵ دەستبەسەردا گرتن و لەناوبردنی بڕێک خواردن و خواردنەوەی خراپ و ماوەبەسەرچوو.

ڕوونیکردەوە، بەهۆی پابەند نەبون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئارایشتگای سۆماکوینی لەگەڕەکی کانی کوردە داخستووە و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا