دوو کۆمپانیای نەوت کارەکانیان لە هەرێم ڕادەگرن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وزەی عێراق ڕایگەیاند، دووان لەو کۆمپانیایانەی ئاگادارکرابوونەوە ئەگەر لەگەڵ هەرێم کار بکەن دەچنە لیستی ڕەشەوە، هەنگاویان ناوە بۆ هەڵپەساردنی کارەکانیان.

ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی وزەی عێراق ڕایگەیاند، هەردوو کۆمپانیای شلومبێرگەر و هالیبێرتۆن دەستیان کردووە بە هەنگاونان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی بەغدا.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کۆمپانیای نیشتیمانی نەوتی عێراق لە نوسراوێکی فەرمیدا  ئەو كۆمپانیایانەی گرێبەستی كاركردنیان لە كەرتی نەوتی هەرێمدا ئاگادار کردەوەو پێی ڕاگەیاندن لەماوەی سێ مانگدا دەبێت كۆتایی بە كاركردنیان بهێنن، ئەگەر پابەند نەبن ناویان دەچێتە لیستی ڕەشەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا